گەچی ئیزۆمی عەزل

عەزلی سەرما و گەرما ، عەزلی دەنگ ، دژە ئاگر ، دژە حەشەرات

گەچی ئیزۆمی عەزل ، عەزلی سەرما و گەرما ، عەزلی دەنگ ، دژە ئاگر

گەچی ئیزۆمی عەزل عەزلی سەرما و گەرمایە عەزلی دەنگە و دژە ئاگرە ، کە لەسەر بنچینەی گەچ دروست کراوە ، لە پیشەسازی بیناسازیدا بەکار دەهێندرێت ، ئەم بەرهەمە عەزلێکی زۆر باشی گەرما و سەرما و دەنگە و لەهەمان کاتدا دژە ئاگرە ، بە شێوەی تێکەڵەیەکی ئامادە کراو پێشکەش دەکرێت لە کیسەی 12 کیلۆگرامیدا و ڕاستەخۆ لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکرێت و ئامادە دەبێت بۆ بەکار هێنان ، وەک گەچی ئاسای .

پیکهاتەکانی ١٠٠٪ کانزاین و هیچ جۆرە ماددەیەکی کیمیای تیا نیە ، هەروەها بەرگەی ئاگر دەگرێت تا 1200 پلەی سیلیزی، بێ ئەوەی لە کاتی ئاگر کەوتنەوەدا هیچ جۆرە دوکەڵ و گازێک دروست بکات.

گەچی عازلی ئیزۆمی بەرگەگرتنی زۆرە و تەمەنی درێژە و تەمەنی هاوتایە لەگەڵ تەمەنی خودی بیناکەدا. ڕێژەی گەیاندنی گەرمی ئەم بەرهەمەش یەکسانە بە 0.068W/M.K 

سودەکانی گەچی ئیزۆمی عەزل عەزلی گەرما و سەرما  عەزلی دەنگ دژە ئاگر

● بە بەکارهێنانی گەچی عەزلی ئیزۆمی ئیتر پێویستت بە دروستکردنی دیواری دوو توێی (دوو-پارتتیشن) نابێت.
● ئاسانیی جێبەجێکردن: جێبەجێکردنی پێویستی بە تیمێکی تایبەتمەند نییە و وەک گەچی ئاسای بەکار دێت.
● تێچووی کەم : لە هەمان کاتدا عەزلە و گەچیشە . واتە تێچوی گەچکاریت بۆ دەگەڕێتەوە.
● کەمکردنەوەی کاتی پڕۆژەکە: بە جێبەجێکردنی گەچی عەزلی ئیزۆم، دوو کار پێکەوە ئەنجام دەدرێن؛ عەزلكردن و گەچکاری ، کە ئەمەش کاتی پڕۆژەکە کەم دەکاتەوە، واتە کەمکردنەوەی تێچووی پڕۆژەکە.
● کەمکردنەوەی کێشی بینا بۆ لوتکە: گەچی عەزلی ئیزۆم بە ڕێژەی 75٪ سووکترە لە گەچی ئاسای.
● یەکپارچەیی عەزلەکە: یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی عەزلی باش ئەوەیە کە دوای جێبەجێکردن دەبێتە یەک پارچە، و لەبەر ئەوەی گەچی عەزلی ئیزۆم یەک پارچەیە، دوای جێبەجێکردن هیچ درز و بۆشاییەکی نابێت بە پێچەوانەی عەزلە پارچە پارچەکانەوە (هەربۆشاییەک دەبێتە هۆی پردی گەرمی و لەدەستدانێکی توندی وزە لە بیناکەدا).
● چاککردنەوەی زۆر ئاسان: دوای ڕووخان و نۆژەنکردنەوەی بینا، گەچی عەزلی ئیزۆم لەو شوێنە نۆژەنکراوەیەدا بەکاردەهێنرێت و ڕووبەرەکە سەرلەنوێ یەکدەگرێتەوە.
● ئەگەر پێویست بکات، دەکرێت ڕوکاری گەچی ئیزۆمی بۆیاخ بکرێت و دەشتواندرێت بێ بۆیاخ جێبهێڵدرێت.
● پێچەوانەی زۆرێک لە عەزلەکان، بە تێپەڕبوونی کات هیچ گۆڕانکارییەکی فیزیایی یان کیمیایی تیایدا ڕونادات.
● یەکێک لە سوودەکانی گەچی عەزلی ئیزۆم ئەوەیە کە دەتوانرێت لە بینا نیشتەجێبووەکاندا بەکاربهێنرێت.
● دژە باکتری، مێروو و کەڕووە.
● جگە لەوەی لە کاتی ئاگردا ئاگر ناگرێت، هەروەھا کەرەستە و ئامێرەکانی پشت خۆیشی (کۆڵۆم و بیم و شیش، کێبڵی کارەبا و هتد) لە بەرامبەر ئاگردا دەپارێزێت.
● ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی ئاگر بۆ ژوورە دراوسێکان یان نهۆمەکانی تر لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا.
● گەچی عەزلی ئیزۆم عەزلێکی باشە بۆ دەنگ. داپۆشینی دیوارەکانی ناوەوەی ژووری ئامێرەکان و هتد، جگە لە ڕێگریکردن لە گواستنەوەی گەرمی ژوورەکە بۆ نهۆمە سەرەوە و دراوسێکان، ڕێگری لە گواستنەوەی دەنگی ئامێرەکانیش دەکات.
● گەچی عەزلی ئیزۆم دەتوانرێت لە چەندین ڕەنگ و نەخش و ڕووکاری نەریتی لە تەلارسازیدا و هەروەھا لە نۆژەنکردنەوەی بینا مێژووییەکاندا بەکاربهێنرێت.

شێوازی جێبەجێکردنی گەچی ئیزۆمی عەزل

● گەچی ئیزۆمی عەزل بە ئاسانی لە شوێنی کارکردن لەناو تاسدا لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکرێت و بە مالە دەدرێت لە ڕووەکان (دیوار، بنمیچ/سەقف و زەوی).
●گەچی ئیزۆمی عەزل دەبێت بە شێوازی گەچی عێراقی کاری پێ بکرێت نەک بە شێوازی ئێرانی ، واتە لەناو تاسێکدا ئاو و گەچی ئیزۆمی تێکەڵ دەکرێت تا وەک مەعجونی لێدێت و ڕاستەوخۆ دەدرێت لە دیوار، نابێت بە شێوازی شەربەت بگیرێتەوە و چاوەڕێ بکریت تا خۆی بگریت و پاشان بدرێت لە دیوار ئەم شێوازە هەڵەیە و دەبێتە هۆی جیابونەوەی مەوادە عەزلەکە و لکێنەرەکەی ناوی.
● تێکەڵکردنی هەر جۆرە کەرەستەیەک لەگەڵ گەچی ئیزۆمی عەزل تایبەتمەندییەکانی دەگۆڕێت، وە ئەگەر ئەم تێکەڵکردنە بکرێت، کۆمپانیا هیچ بەرپرسیارێتییەکی نابێت بەرامبەر بە بەرگەگرتن و کارایی ئەو ستانداردانەی کە ڕایگەیاندوە.
●پێویستە شمشەکانیش بە هەمان گەچی ئیزۆمی عەزل لێبدرێت.
● گەچی ئیزۆمی عەزل دوای وشکبوونەوە دەبێتە عازلێکی سووک و کونیلەدار.
● هەر فەردەیەکی 16 کیلۆگرامی لە گەچی ئیزۆمی عەزل دەتوانێت ڕووبەری نزیکەی 4 مەتر دووجا بە ئەستووری ١ سانتیمەتر دابپۆشێت.
● گەچی ئیزۆمی عەزل دەتوانرێت لەسەر هەموو کەرەستەکانی بیناسازی (خشتی گڵین، خشت، بلۆکی چیمەنتۆ) بەکاربهێنرێت.
● لە کاتی بەکارهێنانی گەچی ئیزۆمی عەزل، قۆناغی لێدانی (گڵگەچ و کەفماڵ) نامێنێت.
● گەچی ئیزۆمی عەزل بۆ ڕووە ناوەوەی بینا بەکاردێت.
● دوای بەکار هێنانی گەچی ئیزۆمی عەزل دەتواندرێت بۆیاخ بکرێت.
● بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە ئۆفیسی سەرەکی ئیزۆمیەوە.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە